سوپاى عێراق هاتووچۆ لەنێوان چەند گوندێکی کوردیی سنووری کەرکوک قەدەغە دەکات

سوپای عێراق
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
سوپاى عێراق له سنوورى كه‌ركوك به شه‌وان له دواى كاتژمێر 12 هاتووچۆى نێوان گونده‌كانى هه‌ندێك له‌ناوچه كوردییه‌كان قه‌ده‌غه دەکات، به وته‌ى ئه‌نجوومه‌نى گوندێك ئه‌و بڕیاره بۆ رێگرییه له قاچاخچێتى.
نوره‌دین مه‌حمود ئه‌نجوومه‌نى گوندى ناوشوان بهSNNى راگه‌یاند؛ ئەو بڕیاره‌ى سوپاى عێراق بۆ ناوچه‌كانى حه‌سارى گه‌وره و سوبحان و ده‌وروبه‌رى ناوشوان و باپیلان و چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى كوردیی له سنووره‌كه کە دواى كاتژمێر 12 تا 6ى به‌یانى هاتووچۆى نێوان گونده‌كان قه‌ده‌غه‌یه بۆ نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتییە.
وتیشى: “ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه ئه‌و گوندانه ناگرێته‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان وه‌كو كه‌ركوك بۆ هه‌ولێر، به‌ڵكو ئه‌و گوندانه دەگرێتەوە کە ده‌كه‌ونه پشته‌وه و شه‌وان بارهه‌ڵگرى گه‌وره پێیدا ده‌ڕوات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره په‌یوه‌ندى به لایه‌نى ئه‌منییه‌وه نییه و بۆ رێگرییه له‌و بارهه‌ڵگرانه كه به شه‌وان به شێوه‌ى قاچاخچێتى له‌و گوندانه‌وه ده‌چنه نێو شاری كه‌ركوك.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17