دەوڵەتی تورکیا خەریکی پرۆژەی “تورکاندن”ی رۆژئاوای کوردستانە

0
126

SNN

ئەنجوومەنی کارتۆنیی سەرێ کانی کە لەلایەن تورکیاوە پێکهێنراوە، داوا لە هاووڵاتییە عێراقییەکانی سنوورەکەی دەکات سەردانی فەرمانگەی رەگەزنامە بکەن بەمەبەستی دەرهێنانی ناسنامە.

ئەنجوومەنی خۆجێیی سەرێ کانی کە لە هاوکار و پشتیوانەکانی تورکیا پێکدێن و خۆیان لە دەستەی رزگاریی شام (بەرەی نەسرە)ی پێشوو ئیئتیلافی سوریی دەبیننەوە، خەریکی جێبەجێکردنی مەرامەکانی تورکیان.

ئەم هەنگاوەی تورکەکان بۆ بە تورککردنی ئەو داعشە عێراقییانەیە کە لە سەرێ کانی و دەوروبەری لە باکووری سوریا لانەی ئارامیان بۆ فەراهەمکراوە.

عەبدولعەزیز ساڵح سەرۆکی پێشووی شارەوانی سەرێ کانی دەڵێت: “خەڵکی عێراقی پێشتر لەو ناوچەیە نەبوون” ئەوەش مانای وایە تورکیا بە مەبەست هێنراون تا رەگەزنامەیان بدرێتێ و ناوچەکە  بخرێتە ژێر دەسەڵاتی ئەنقەرەوە”.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو عێراقییانەی ئەنجوومەنە کارتۆنییەکە ناسنامەیان دەداتێ، هاووڵاتی تورکمانی عێراقین و لە ریزی داعشدا بوون پێشتر، مەبەست لەوەش گەورەکردنی پرۆژەی تورکاندنی ناوچەکەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this