دوو لیوای دیکەی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاوە پڕچەکدەکرێن

0
745

SNN- بڕیار محەمەد

جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات هاوكاریەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە و لە داهاتوو دوو لیوای تری هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە پرچەك دەكرێن و تەواوی پێداویستیەكانیان بۆ دابین دەكرێت .

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە snnی راگەیاند: دیارە حكومەتی ئەمریكا بە فەرمی رایگەیاندوە لە بوودجەی ساڵی 2021دا بەبری 166 ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازی پێشكەش بە پێشمەرگە دەكات، هاوكاریەكانیش بریتین لە خۆراك و سوتەمەنی و پێداویستی تر دابین بكات .

وتیشی: هاوكاری ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە و لە داهاتووش جارێكی تر هاو شێوەی پێشوو چەند لیوایەكی تر پرچەك دەكرێن تەواوی پێداویستیان بۆ دابین دەكرێت، بەڵام دیار نییە كەی پێداویستیەكان و ئۆتۆمبێلەكان  دەگاتە دەستی پێشمەرگە .

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو برە پارەیەی ئەمساڵ بۆ هاوكاری كردنی هێزەكانی پێشمەرگە تەرخان كراوە بەبەوارد بە ساڵانی رابردوو كەمترە، بەڵام هاوكاریەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان چ لە رووی دارایی و چ لە رووی مەشق و  پێدانی پێداویستی بەردەوامی هەیە .

لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی داعش و بەشداریكردنی راستەو خۆی هێزەكانی پێشمەرگە لە شەری رووبەرووبوونەوەی  داعش هێزەكانی  هاوپەیمانان و بە تایبەتیش ئەمریكا دەستی كرد بە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و پرچەككردنی چەند لیوایەكەی وەزارەتی پێشمەرگە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this