
لۆگۆی ڤاڵگس ڤاگن
SNN
کۆمپانیای ڤۆڵکس ڤاگن بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل پەشیمان بووتەوە لە بنیاتنانی کارگەیەکی خۆی لە تورکیا، وەزیری پیشەسازی ئەو وڵاتەش دەڵێت “بڕیارەکە سیاسییە”.
هێربێرت دیێس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤۆڵکس ڤاگن-ی ئەڵمانی لە نامەیەکیدا بۆ حکومەتی تورکیا رایگەیاندووە “کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناتوانن بەڵێنەکەیان ببەنە سەر کە پێشتر دابویان بە کردنەوەی کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە تورکیا”.
مستەفا وەرانک وەزیری پیشەسازی تورکیا رایگەیاند “بڕیارەکەی ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییە کاریگەریی دەسەڵاتی بەسەرەوەیە و ئێمە بە پاڵنەری سیاسی دەزانین”.
مانگی تومموزی رابردوو کۆمپانیای زەبەلاحی ڤۆڵکس ڤاگن بڕیاریدابوو لقێکی گەورەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکانی بباتە تورکیا و لەوێ وەبەرهێنان بکات، بەڵام لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17