هێشتا کوتلە سیاسییەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە رێکنەکەوتوون

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: راگهیاندنى ئهنجوومهنى نوێنهران
SNN- بڕیار محەمەد
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: تاوەكو ئێستا رێكکەوتن لە نێوان لایەنە سیاسیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەكراوە بۆ تێپەراندنی پرۆژە بوودجەی ساڵی 2021 ، هەروەها تاوەكو ئێستاش پرۆژەكە ئاراستەی لیژنەی دارایی نەكراوە بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لەبارەیەوە .
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق SNNی راگەیاند: تاوەكو ئێستا پرۆژەبوودجەی ساڵی 2021ی عێراق نەگەیشتۆتە دەستی لیژنەی دارایی و ئێمەش چاوەرێی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەین بۆ دانیشتنی تایبەت لەسەری و ئاراستە كردنی لیژنەی دارایی بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی خۆی.
وتیشی: هیچ رێكەوتنێك لە نێوان كوتلە سیاسیەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تێپەراندنی پرۆژە بوودجەی عێراقدا نەكراوە، بەڵام رەنگە لە داهاتوو رێكەوتن بكرێت بۆ ئەوەی پرۆژەكە لە پەرلەمانی عێراق تێبپەرێندرێت .
لە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە بوودجەی ساڵی 2021ی پەسەندكرد و دواتر ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەكەی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردوە لە ئێستادا هەموو لایەك چاوەرێی پەرلەمان دەكەن بۆ دیاریكردنی دانیشتنی تایبەت بەمەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەكە و ئاراستەكردنی لیژنە تایبەتمەندەكان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گریگۆر دیمترۆڤ تووشی كۆرۆنا بوو
2020-06-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17