ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بردنەوەی تۆمارکردوو رۆناڵدۆ پێلی تێپەڕاند

0
104
یانەی یۆڤانتۆس

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس بردنەوەیەکی بە نرخی دژی یانەی ئۆدنێزی بە دەستهێناو ئەستێرەی یەکەمی یانەکەش رۆناڵدۆ توانی ژمارەکەی پێلی بشکێنێت و پێش ئەو ئەفسانە بەرازیلییە لە گۆڵی فەرمی بکەوێت.

یۆڤانتۆس توانی یاریەکە 4-1 لە یانەی ئۆدنێزی بباتەوەو رۆناڵدۆ دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 31 و 70 تۆمارکردوو دوو گۆڵەکەی تر چیسی و دیبالا لە خولەکەکانی 50 و 90+3 تۆماریان کرد.

رۆناڵدۆ گۆڵی فەرمی ژمارە 758ی لە مێژوودا تۆمارکرد، توانی بە جیاوازی گۆڵێک پێش پێلی بکەوێت و تەنیا گۆڵێک لە جۆسێف بیکان دوورە، کەم ئەم ئەستێرە توانیویەتی 759 گۆڵ تۆمار بکات.

خاڵەکانی یۆڤانتۆس بەم بردنەوە بووە 27 خاڵ و لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this