بۆفۆن نازناوی باشترین گۆڵپارێزی مێژوو به‌ ده‌ستده‌هێنێت

0
325
بۆفۆن

SNN Sport

18 گۆڵپارێز كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 18 وڵاتیان ده‌كرد, گۆڵپارێزی مێژووی ئیتاڵی جیانلویجی بۆفۆنیان  هه‌ڵبژاردووە وه‌كوو باشترین گۆڵپارێز له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان.

بۆفۆن 7 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا ، له‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌ جیاوازییه‌كی كه‌م لیف یاشین هات به‌ 5 ده‌نگ و دوای ئه‌وان دینزۆف هات به‌ 2 ده‌نگ.

هه‌ریه‌ك له‌ جۆردن بانكس، ئیكه‌ر كاسیاس ، سیپ مایه‌ر،لادیسلا،رۆجێریۆ سینی، كلاودیۆ تافارێل و پیته‌ر شمایكل یه‌ك ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.

مانویل نوێر كه‌ وه‌ك یه‌ك ده‌نگی به‌ بۆفۆن و یاشین دا، وتی:” جیجی سەرسوڕهێنەرە و هه‌میشه‌ پێشه‌نگه‌ بۆ ئێمه‌ ، سه‌باره‌ت به ‌من نه‌ك ته‌نیا له‌ ناو یاریگا له‌كه‌ڵ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ گه‌وره‌كانی ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ  ئەوەشدا كه‌سایەتییەکی تایبەتی هەیە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this