
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ ڕاگەیاندنی لیستێكی نوێی مووچە كە مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەنێوان 14 تا 17 ی ئەم مانگە لیستی نوێ رادەگەیەنرێت، هاوكات ئەوە یەكلا بووەتەوە كە مووچە بە لێبڕین دابەشدەكرێت، بەڵام لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕی لێبڕینەكە دیاریدەكریت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێكی سەربە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو، وەزارەتی دارایی بڕی پارەی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەگەر لە ڕۆژی 14ی مانگ كە دەكاتە ڕۆژی پینجشەممە لیستی مووچە ڕانەگەیەنێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژی یەكشەممە كە دەكاتە 17ی مانگ لیستێكی نوێی مووچە بڵاو دەكاتەوە و دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی 11 ی ساڵی ڕابردوو دەبێت، پێدەچێت لەدوای ڕاگەیاندنی لیستەكەوە بە ماوەی 10 ڕۆژ مووچەی هەموو وەزارەت و دەستەكان بە مووچەی خانەنشینانیشەوە دابەشبكرێت، بەڵام تا ئێستا ئەوە یەكلا نەبووەتەوە ئاخۆ بە رێژەی لە %21 مووچە دابەشبكرێت یاخود زیاتر یان كەمتر، ئەوە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم و عێراق بگەنە ڕێككەوتن و بەخێرایی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بكرێت و پشكی هەرێم وەك خۆی ڕەوانەی هەرێم بكرێت، ئەوا پێدەچێت مووچەی داهاتوو كە دابەشدەكرێت لەگەڵ عێراق هاوتا بكرێتەوە و ئەو مووچانەی كە نەدراون بە فەرمانبەرانی هەرێم پاشكەوت بكرێن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17