نهێنی ئاهەنگێرانەکەی رۆناڵدۆ لە یاری ئۆدنێزی ئاشکرا دەبێت

0
176
رۆناڵدۆ لە یاری ئۆدنێزی

SNN Sport

لە یاری شەوی رابردووی هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئۆدنێزی لە هەفتەی 15ی سیرا ئەی کاتێک 4-1 بە سوودی خانمە پیرەکە کۆتایی هاتوو رۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ تۆماربکات، ئەم یاریزانە پێچەوانەی یارییەکانی تر، لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵ بە شێوەیەکی جیاواز ئاهەنگی بۆ گۆڵەکە گێڕا.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، ئەو یاریزانە ئاهەنگی گۆڵەکەی بۆ جۆرجینای هاوسەری بووە،هۆکارەکەش ئەوەیە کە جۆرجینا دووگیانە، ئەمەش پاش ئەوەی لە خەڵاتەکانی گلۆب سوکەر لە شاری دوبەی ئیماڕاتی دەرکەوت.

رۆناڵدۆ خاوەنی 4 منداڵە بە ناوەکانی جۆنیۆر، دۆس سانتۆس، ئەڤێرۆ، ماتیۆ.

رۆناڵدۆ گۆڵی فەرمی ژمارە 758ی لە مێژوودا تۆمارکرد، توانی بە جیاوازی گۆڵێک پێش پێلی بکەوێت و تەنیا گۆڵێک لە جۆسێف بیکان دوورە، کەم ئەم ئەستێرە توانیویەتی 759 گۆڵ تۆمار بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this