گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 4/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
245
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (4/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • برێستی لالیگا.
  • گۆڵێکی درەنگی لویس سوارێز سەرەتای 2021 بە بردنەوە دەستپێدەکەن.
  • لویس سوارێز لە خولەکی 90 سێ خاڵی نوێ بۆ پێشەنگی لالیگا دەستەبەر دەکات.
  • ئەلاڤێس کەمێک پێش ئەوەی یاریەکە بە یاریزانێکی کەمترەوە بکات، یەکسانبوو.
  • لۆرێنتی بەردەوامە لە گۆڵکردن و توانی یەکەم گۆڵی رۆخبلانکۆس بکات.
  • دی یۆنگ و بردنەوەیەکی بچووکی یانەی بەرشەلۆنە لە هویسکا کە گۆڵی یاریەکە میسی دروستیکرد.
  • ئێستا ماسلینهۆ پادشایەو گاریتانۆ لە یانەی بیلباو دوورخرایەوە پاش بردنەوە لە ئیلچی.
  • بنزیمە هاوبەشێک لە هێڵی هێرشبردن دەدۆزێتەوە.
  • ئەسینسیۆ و ڤازکوێز چارەسەری ئەو یارییانە دەکەن کە فەرەنسیەکە ناتوانێت گۆڵی تێدا تۆماربکات.

ئاس:

  • بە پلانی B چێژ لە یاریکردن وەرگرە.
  • ڤازکوێز وئەسینسیۆ و ناچۆ وەڵامی متمانەی زیدان دەدەنەوە.
  • راهێنەرە فەرەنسیەکە ئەو پلانە دەگەڕێنێتەوە کە ساڵی 2017 توانی بەم دوو یاریزانە براوە بێت.
  • دی یۆنگ یاری هویسکا کە لە کۆتایی ریزبەندی خولەکەیە، بۆ بەرشەلۆنە یەکلایی دەکاتەوە.
  • رۆناڵدۆ پێلی تێدەپەڕێنێت و گۆڵی 758 دەکات.
  • لە راڵی داکاری سعودیە یاریزانی ئیسپانی سانز قۆناغی یەکەمی بە پێشەنگی بە کۆتا هێنا.
  • بە گۆڵی سوارێز ئاتلەتیکۆمەدرید 2-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دی یۆنگ بڕیار دەدات.
  • گۆڵێکی هۆڵەندیەکە رێگە بە بەرشەلۆنە دەدات لە 2021 بردنەوە تۆماربکات و چانسی خۆیان بپارێزن.
  • میسی توانی یاری ژمارە 500 لە لالیگا بکات، کە تێیدا بەرشەلۆنە براوە بوو.
  • گاریتانۆ لە پۆستی یانەی بیلباو دوورخرایەوەو مارسلینیۆ شوێنەکەی گرتەوە.
  • سوارێز لە خولەکی 90 بردنەوە بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەدات.

سپۆرت:

  • گۆڵێک لە زێڕەوە.
  • هویسکا 0-1 بەرشەلۆنە.
  • گۆڵی دی یۆنگ کە لە پاسێکی نایابی میسییەوە پێی گەیشت، ساڵی 2021 یانەکە بە بردنەوە دەستیپێکرد.
  • یانەی بەرشەلۆنە گێمی یەکەم یارییەکی نایابی کرد، توانی کۆنترۆلی یاریەکە بکات.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 2-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوەو جارێکی تر سوارێز یەکلاکەرەوە بوو.
  • ئاتلەتیک بیلباو 1-0 لە ئیلچی دەباتەوەو گاریتانۆ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە سەرەڕای ئەوەی براوە بوو.
  • کارلۆس ساینزی ئیسپانی لە قۆناغی یەکەمی راڵی داکار لە سعودیە پێشەنگبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this