کلۆپ باشترین لە نێوان میسی و رۆناڵدۆ دیاری دەکات

0
521
کلۆپ

یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی، باشترین یاریزان لە نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و میسی ئەرجەنتینی دیاری دەکات.

لە نوێترین لێدوانیدا کە پێگەی “sports.ru” بڵاویکردووەتەوە کلۆپ دەڵێت” بە نسبەت منەوە میسی باشترە،  بەڵام رێزی بێ سنوورم بۆ رۆناڵدۆ هەیە، ئێمە یاریمان لەگەڵ هەردووکیان کردووە، بەرگریکردن دژی هەریەکە لەو دوو یاریزانە ئەستەمە”.

 

دەشڵێت” میسی یاریزانێکە زیاتر لە رۆناڵدۆ منی سەرسام کردووە،  چونکە ئەو لە زەوی یاریگا شتەکان لە رۆناڵدۆ زیاتر ئاسانتر دەکات،بەڵام کریستیانۆش یاریزانێکی گەورەو نایابە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this