دوکاندارانی بازاڕی داون تاون و نیشتمان لە هەولێر گردبوونەوە

0
624

SNN- بڕیار محەمەد
بەمەبەستی كەمكردنەوەی كرێی دووكانەكانیان ژمارەیەك لە خاوەن دووكانەكانی بازاری داون تاون و بازاری نیشتمان لە شاری هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا، دووكانداران دەڵێن: ناكرێت لە دۆخێكی ئاوا خراپی دارایی كرێ دووكانەكانمان لەبەری كەمكردنەوە زیادیش دەكرێت .
سەعید محەمەد یەكێك لە دووكاندارەكانی بازاری نیشتیمانە و بە SNNی راگەیاند: ئێمە چەندین جار داوادەكەین خاوەنی بازاری داون تاون و بازاری نشتیمان كرێ دووكانەكانمان كەم بكاتەوە كەچی هەموو جار بەڵێن دەدەن و جێبەجێی‌ ناكەن، بۆیە ئەمرۆ جارێكی تر گردبوونەوەمان ئەنجامداوە و ئێستا لە كاتێكدا بەهۆی نەدانی مووچە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش بازارمان نییە كەچی خاوەنی بازارەكە لەسەر كرێ خۆیەتی و ئەمەش بۆ ئێمە بەراستی كێشەی زۆر گەورەی دروست كردوە.
لای خۆیەوە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە كۆنگرەیەكەی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئێمە لە كێشە و گرفتی ئەو كاسبكارانە تێدەگەین و لە پێشوو كێشە و گرفتیان هەبوو چارەسەرمان كرد، ئێستا كێشەیان لەگەڵ خاوەنی بازارەكاندا هەیە هەڵدەدەین ئەو كێشەیان بۆ چارەسەر بكەین بێگومان ئەو خاوەن دووكانانە هەقی خۆیانە داوای مافی خۆیان بكەین.
هەریەكە لە بازاری داون تاون و بازاری نیشتمان زیاتر لە 2000 دوكان دەبن و لە ساڵی 2008دا بازاری نیشتمان كراوەتەوە لە ساڵ 2014 بازاری داون تاون كراوەتەوە، بەهۆی كەموكورتی و بەرزكردنەوەی كرێ دووكانەكانیان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو چەندینجار گردبوونەوەیان ئەنجامداوە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this