
فلۆرنتینۆ پێرێز و سێرجیۆ رامۆس
SNN Sport
سێرجیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی دێت و ئەو یاریزانە لە ئێستادا دەتوانێت هەر یانەیەکی بوێت راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ بکات.
پێگەی چرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێی پێشکەشی رامۆس کردووە بۆ ئەوەی نوێی بکاتەوە، بە بێ ئەوەی مووچەکەی زیاد بکات، بەڵام ئەو یاریزانە ئەم ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە، یانەکە ئامادەیە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ دوو ساڵی داهاتوو نوێ بکاتەوە، بەڵام بە بێ ئەوەی مووچەکەی زیاد بکات و ئەویش رەتیکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رامۆس لە ئێستادا مووچەیەکی زیاتر لە 11 ملیۆن یۆرۆیی وەردەگرێت.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە دەڵێت:”یانەی ریاڵ مەدرید گەشبینە کە گرێبەستی رامۆس نوێ دەکاتەوەو لە هاوینی داهاتوو دەیهێڵێتەوە، یانەکە لە هاوینی 2020وە ئۆفەری نوێکردنەوەی پێشکەشی رامۆس کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە رازی نەبووەو رەتیکردووەتەوە.
رامۆس داوای لە یانەکەی کردووە ئەگەر لە هەر وەرزێکدا بەشداری زیاتر لە 30 یاری کرد، دەبێت بە بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ پاداشت بکرێت،بەڵام یانەکە هێشتا بە ئەم داواکارییە رازی نەبووە.
رامۆس ماوەی 15 ساڵە لە یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەکات، ئەو یاریزانە لە 30ی حوزەیرانی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و ئەوکاتیش بێبەرامبەر دەتوانێت درێسی یانەیەکی تر بپۆشێت بە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئیدارەی یانەکەی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یاریزانێکی مانچستەرسیتی خۆی دەکوژێت
2020-10-26 -
هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە هەولێر سنووردار دەکرێت
2020-06-25
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17