سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا: عه‌دنان ده‌رجال ئه‌و یه‌كیتییه‌ وه‌رزشییانه‌ دوورده‌خاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ من بوون

0
95
سەرمەد عەبدولئیلا و عەدنان دەرجال

حسێن کەرکوکی-SNN Sport

سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی تۆمەتبارکرد به‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییانه‌ی کە له‌گه‌ڵیدا بوون.

سه‌رمه‌د  له‌ لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” وه‌زیری لاوان و وه‌رزش ته‌نیا ئه‌و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییانه‌ بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌ مه‌به‌ستی  پێكهێنانی  لیژنه‌یه‌كی سیانی ( ئاساییكردنه‌وه‌ ) ئه‌ركی دوورخستنه‌وه‌ی  ئه‌و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییانه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی وه‌ستاون”.

هه‌روه‌ها وتی:” بۆچی پێداگری له‌ لایه‌ن وه‌زیر ده‌كرێت  له‌ سه‌ر بانگهێشتكردنی ته‌نیا یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان و به‌ده‌ركردنی ئه‌ندامانی تری  له‌ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ، بڕیار هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌ پێی یاسا و به‌ده‌ركردنیان  له‌ بڕیاردان ، ئەگه‌ر وه‌زیر دان به‌ دادگای عێراقی و بریاره‌كانی ناكات ئه‌وه‌ كاره‌ساتە”.

روونیكرده‌وه‌  كه‌:” رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی هه‌یه‌ ، ئایا باشتر نیه‌ وه‌زیر ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ یاساییه‌ بێت به‌ یاوەری عه‌باس علێوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی  په‌رله‌مان و بریاردان له‌ رێی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه‌  له‌ بری سه‌پاندنی بڕیاره‌كان  له‌ سه‌ر یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان  له‌ باره‌گای وه‌زاره‌ت”.

جێی باسه‌ عه‌دنان ده‌رجال بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سیانی  له‌ پێناو  ئاماده‌كاری  بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێی  لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی.

 

 

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this