زیۆکسیس ئەو نیگارکێشە ناودارەی قاقا و پێکەنینی زۆر ژیانی لێسەندەوە

0
124

SNN

بە درێژایی مێژووی خۆی، یۆنان نیگارکێشی بەتوانای پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە کە یەکێک لەوان (Zeuxis) زیۆکسیس-ە کە لە سەدەی 5ی پێش زاییندا ژیاوە و وێنەکانی ئەوەندە لە واقیعەوە نزیکن بینەر جیایان ناکاتەوە.

نووسەر و فەیلەسوفی رۆمانی Pliny the Elder باسی ژیانی ئەم وێنەکێشەی کردووە و دەڵێت: “یۆنانییەکان زۆر بە تابلۆکانی ئەم نیگارکێشە سەرسامن و هیچی کەم نییە رۆح نەبێت کە بکرێت بەبەریاندا”.

زیۆکسیس ساڵی 464 لە ئیتالیا لەدایکبووە و دواتر چووەتە یۆنان بۆ کاری هونەریی، یەکێک لە تابلۆ بەناوبانگەکانیشی شاکاری (هێلین)ە کە بە خواوەندی جوانیی ئەو سەردەمە هەژمار کراوە.

دەوترێت لە پیشانگەیەکی پێشبڕکێ ئامێزدا زیۆکسیس تابلۆیەکی خۆی نمایشکردووە چەند دەنکە ترێیەکی رەشی تێدا بووە، لەو کاتەدا چەند چۆلەکەیەک لەسەری نیشتوونەتەوە وایان زانیوە ترێی راستەقینەیە و دەنووکیان لێداوە.

پێش چەند سەدەیەک لە مردنی فەیلەسوفی یۆنانی خریسیبۆس Chrysippus کە دەوترێت بەهۆی زۆر پێکەنینەوە مردووە، زیۆکسیس-یش هەمان چارەنووسی هەبووە کاتێک بەهۆی پێکەنینی زۆرەوە مردووە.

دەوترێت جارێک پیرەژنێکی زەنگین چووەتە لای زیۆکسیس و پێیوتووە وێنەی بکێشێت تا ببێتە ئیلهامبەخشی جوانی، ناوی لێ بنرێت خواوەندی ئەفرۆدێت، بەڵام کاتێک زیۆکسیس لە وێنەکە تەواو بووە، سەری سووڕماوە لە ناشرینیی ئەفرۆدێت و بەهۆیەوە ئەوەندە پێکەنیوە، گیانیلەدەستداوە.

تابلۆی ترێکە

تابلۆی هێلین

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this