سوپای عێراق رەتی دەکاتەوە ململانێکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق یەکلابکرێتەوە

0
46

SNN

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت: سەروەری خاکی عێراق هێڵی سورە، ناهێڵین هیچ کەسێک دەستی بۆ ببات، جەختیشی کردەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە ساحەی یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی ئێران و ئەمریکا.

حەحیا رەسوڵ بە سایتی “الشرق”ی راگەیاند: نامەیەک لە سوپای عێراقەوە ئاراستەی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە دەیانەوێت سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکەن، بەرپەرچی سەرجەم ئەو هەوڵانەش دەدەینەوە کە بیەوێت ئارامی خاکی عێراق تێکبدات، رێگە نادەین هیچ کەسێک لە نێو خاکی عێراقدا دژی وڵاتێکی دیکە پلان و مەرامی خۆی جێبەجێ بکات، یاخود عێراق بکاتە ئامانج لەژێر بیانوی لێدانی وڵاتێکی دیکە.

ئەم قسانەی لیوا حەحیا رەسوڵ لەکاتێکدایە کە رۆژی شەممە سوپای پاسدارانی ئێران، لەیادی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسدا ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەمریکا لە عێراق دەکەینە ئامانج، لەبەرامبەریشدا، ئەمریکا دەڵێت هەر سەربازێکم بکرێتە ئامانج ئێران بە خەتابار دەزانم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this