تەندروستی عێراق”ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا به‌كارناهێندرێت”

0
84

SNN

سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بە سایتی “بغداد الیوم”ی رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه‌، عێراق ده‌ستبه‌جێ رێوشوێنی پێویستی گرتوه‌ته‌به‌ر و چه‌ندین هه‌نگاویشی ناوه‌ بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بدۆزێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد “له‌ئێستادا عێراق پێویستی به‌ ڕێوشوێنه‌كانی ته‌ندروستی فریاكه‌وتن هه‌یه‌ و یه‌كێك له‌و رێوشوێنانه‌ش خۆی له‌دابینكردنی ڤاكسین ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی ده‌رمانه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، ڤاكسینی كۆرۆنا په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ زیادبوونی رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و ڤاكسینه‌ ده‌بێته‌ هۆكار و پاڵنه‌ر بۆ دروستبون و به‌هێزبونی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڤایرۆسه‌كه‌، سه‌ره‌تاش ده‌درێته‌ گروپه‌ مه‌ترسیداره‌كان كه‌ خۆیان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌) ده‌بینێته‌وه‌.

راشیگەیاند: له‌ئێستادا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤاكسینی فایزه‌ر كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ملیۆنێک و 500 هەزار ڤاكسین، جگه‌ له‌وه‌ش له‌هه‌وڵی هاورده‌كردنی هه‌موو ڤاكسینێكی دیكه‌دا ده‌بن به‌ره‌چاوكردنی ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this