ئێران دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوو دەخاتە خزمەتی سەربازییەوە

0
390

SNN

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوو دەستیان کردووە بە مەشقی سەربازی و پاشان دابەشدەکرێت بەسەر یەکەکانی سوپای دەریای و وشکانیدا.

هەر لە راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە، ئەم فڕۆکانە بۆ بواری سەربازی واتا هێرشبردن، گەڕان و بەدواداچوون بەکاردێت و لەکاتی ئێستادا لە سنووری ئاوایی و وشکانی ئێران کارا دەکرێن و ئەنجامدانی ئەرکەکانیان سنووردار دەبێت.

ئەم هەواڵانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا گەیشتۆتە ئەوپەڕی لە ناوچەکەدا، تەنیا پریشکێکی بچووک جەنگێکی وێرانکەر لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەکەدا ئارا دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this