بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو کارتی نیشتمانی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

0
1096

SNN

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە وكارتی نیشتمانی لە سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردە و بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق لە ئێستادا تەنها هەشت مامەڵە بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی كە تیایدا هاتووە لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق ڕۆژانە تەنها هەشت جۆر مامەڵەی هاووڵاتییان ڕاییدەكرێن كە بریتین لە “مامەڵەی هاوسەرگیری، جیابوونەوە، منداڵی تازە لە دایكبوو، مردن، تێكچوونی پێناسی باری شارستانی و كارتی نیشتیمانی و ونبوونی پێناسی باری شارستانی و كارتی نیشتیمانی”، داواش لە هاووڵاتییان دەکەن جگە لەو مامەڵانە بۆ هیچ شتێکی دیکە سەردانی فەرمانگە نەکەن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this