بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان تورکیا بەکرێگیراوەکانی لە لیبیاوە بۆ ئەستەبوڵ دەگوازێتەوە

0
362

SNN

سەرچاوەی هەواڵگرییەکانی لیبیا بڵاویانکردەوە فڕۆكەیەكی سەر بە ھێڵی ئاسمانی “لیبیا” لە فڕۆكەخانەی “معێتیقە”وە ژمارەیەك لە چەكدارانی سووریاییان لە تەرابلوسەوە گواستەوە بۆ شاری ئەستەنبوڵ، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لەو چەكدارانە یاخیبوون بە ھۆی دواكەوتنی مووچەكانیان.

سەرچاوە هەواڵگرییەکەی لیبیا ئەوەشی بۆ میدیای وڵاتەکەی ئاشکرا کرد: بەدەیان سەربازی بەکرێگیراو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، وەك ناڕەزایی دەربڕین لەسەر دواكەوتنی مووچەكانیان، قەیرانی دارایی ھۆكاری توڕەبوونی ئەو چەكدارە سووریە بەكرێگیراوەكانە، كە ماوەی پێنج مانگە مووچەكانیان دواكەوتووە و شایستە داراییەکانی بەكرێگیراوەكان گەیشتووەتە 10 ھەزار دۆلار بۆ ھەر بەكرێگیراوێك”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this