سعودییە تەواوی دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی قەتەردا دەکاتەوە

0
86

SNN

ئەحمەد ناسر سەباح وەزیری دەرەوەی کوەیت ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: هەردوو وڵاتی سعودییە و قەتەر رێکەوتوون کە سنوورە ئاوی و وشکانی و ئاسمانییەکان دوای چەند ساڵێک لە گرژی بەڕووی یەکدا بکەنەوە.

ئەحمەد ناسر ئاماژەی بەوەشکرد: دوای چەندین گرژی و ناکۆکی لەنێوان هەردوو وڵاتدا، دواجار لاپەڕەیەکی نوێ لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەڵدرایەوە دوور لە شێواندان و ناکۆکییەک، هەروەها محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی قەتەر تەمیم بن حەمەد ئەنجامدا.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا محەمەد بن سەلمان ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکاری وڵاتانی عەرەبی ئامانجی سەرەکی ئێمە دەبێت، وە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی لەژێر ناونیشانی یەکخستنی ریزەکانمان دەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this