وته‌بێژی یانه‌ی نه‌جه‌ف:گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی په‌یوه‌سته‌  به‌كاركردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌

0
68
یانەی نەجەف

SNNsport- حسێن کەرکوکی

ره‌حیم لفته‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی  كارگێری و وته‌بێژی یانه‌ی نه‌جه‌ف دووپاتی كرده‌وه‌ كە یانه‌كه‌ به‌ دۆخێكی دارایی شه‌رمه‌زاركه‌ر تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی  و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یانه‌كه‌ 750 هه‌زار دۆلاری لایه‌ تا ئێستا نه‌یداوه‌ته‌وه‌ .

لفته‌ وتی:” گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ بۆ دۆخی رابردووی په‌یوه‌سته‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف بۆ كاركردن ، چونكه‌ ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دارایی یانه‌كه‌یه‌، فرۆكه‌خانه‌كه‌  ماوه‌ی چوار ساڵ و ساڵانه‌ بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری به‌ پێی رێكکه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوولا  ده‌دایه‌ یانه‌كه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:”پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پاره‌كه‌ له‌ یانه‌كه‌ بڕا و فرۆكه‌خانه‌كه‌  له‌ كاركردن وه‌ستا ،دوایین بڕه‌ پاره‌ یانه‌كه‌ وه‌ریگرت له‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌  له‌ ساڵی 2020 بریتی بوو  له‌ 250 هه‌زار دۆلار و چاوه‌ڕوانی كاتی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كه‌ین  بۆ وه‌رگرتنی بڕه‌ پاره‌ی ماوه‌ کە ئه‌ویش 750 هه‌زار دۆلاره‌”.

لفته‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش‌ كرد كه‌:” ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی نه‌جه‌فی كرده‌وه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی یانه‌كه‌ ، له‌ نێویاندا پارێزگاری نه‌جه‌ف بوو كه‌ گیرفانی تایبه‌تی خۆی بڕه‌ پاره‌یه‌كی ره‌مزی خه‌رج كرد به‌  به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ بۆ خه‌رج كردن،هه‌روه‌ها ئیداره‌ی مه‌زاره‌كانی عه‌لوییه‌كانمان ئاگاداركرده‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنیان نیه‌ بۆ وه‌رزش ،  سەرەڕای بازرگان و به‌ڵێنده‌ران كه‌ به‌ڵێنیان به‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ داوه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا یانه‌كه‌ هبچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی  له‌ هیچ لایه‌نێك وه‌رنه‌گرتووه‌”.

یانه‌ی نه‌جه‌ف و یانه‌كانی تری خولی نایابی عێرا ق به‌ده‌ستی قه‌یرانێكی دارایی خنكێنه‌ره‌وه‌ ده‌ناڵێنن  له‌ دابینكردنی خه‌رجییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و مووچه‌ی یاریزانان و ستافی راهێناندا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this