دوو تووشبووی کۆرۆنا لە یانەی بەرشەلۆنە رادەگەیەنرێت

0
216
یانەی بەرشەلۆنە

SNNsport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزەکانیدا رادەگەیەنرێت، ئەمەش پاش ئەوەی پێش یاری ئاتلەتیک بیلباو لە لالیگا پشکنین بۆ یاریزانان و شاندی یانەکە کراوە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، یانەکە تا ئێستا ئامادە نەبووە ناوی ئەو دوو تووشبووە ئاشکرا بکات،بڕیارە مەشق و راهێنانی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجام نەدات،تا پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانەکان و راهێنەر و شاندی یانەکە دووبارە دەکاتەوە.

چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن کە ئەگەری دواخستنی یاری بەرشەلۆنە و بیلباو هەیە، تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە ئەم یارییە ئەنجام دەدرێت یان نا.

سبەی چوارشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 18ی لالیگا،یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئاتلەتیک بیلباو و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this