وەزارەتی بازرگانی: بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكان لەدەسەڵاتی ئێمەدا نییە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك لە بازاڕەكاندا لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین هەر بەزبوونەوەیەكی نائاساییان بینی لە نرخی هەر كاڵایەك پەیوەندی بە لیژنەكانمانەوە بكەن.
فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە ئاگاداری نیگەرانی هاووڵاتیانین لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك لە بازاڕەكانی هەرێم، بەڵام ڕاستییەك هەیە كە دەبێت هاووڵاتیان بیزانن ئەوەیش ئەوەیە كە بەرز بوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ئەوەیە كە لە هەموو شارەكان لیژنەكانمان بەردەوامن لە بەدواداچوون و سەردانیكردنی بازاڕو شوێنە گشتییەكان بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و ڕێگریكردن لە قۆستنەوەی ئەم دۆخە لەلایەن چەند كەسێكەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و بەرزكردنەوەیەكی زۆری نرخ كە هاوتا نەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار یاخود ڕێگریکردن لە بەرزكردنەوەی نرخی ئەو كاڵاو شمەكانەی پەیوەندییان بە نزمبوونەوەی بەهای دینارەوە نییە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە لە هەر شوێنێك هەستیان بە بەرزبوونەوەیەكی نا ئاسایی كرد لە نرخی كاڵاو شمەكەكان دەتوانن پەیوەندی بە لیژنەكانمانەوە بكەن بۆ ئەوەی ئێمەش ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگرینە بەر و نەهێڵین ئەم بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە هێندە كاریگەری خراپ بكات لە بژێوی ژیانی هاووڵاتیان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی ڤیاریاڵ
2020-07-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17