سەرەڕای به‌ندكردن و تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرنا رۆناڵدینیۆ له‌ 2020 قازانجی کردووە

0
395
رۆناڵدینیۆ

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( پایسی ) ئاشكرایكرد  كه‌ ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی رۆناڵدینیۆ و رۆبه‌رتۆی برای کە  بریكاری كاره‌كانیەتی،  نزیكه‌ی 788 هه‌زار دۆلاریان كۆكردووەته‌وه‌  له‌ دوایین هه‌فته‌كانی 2020 سه‌رباری به‌ندكردنی له‌ پاراگوای و تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

رۆناڵدینیۆ سوودی له‌ دامه‌زراندنی وه‌ك باڵیۆز بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی (ئه‌تلتیكۆ مینیرۆ) بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ یاریگا نوێیه‌كه‌ی وەرگرتووە ، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژێردرا  به‌ هاووڵاتییەکی شه‌ره‌فی  له‌ شاری بیلۆهوریزۆنتی ، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتی دارایی گه‌وره‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر كرد.

سەرەڕای ئه‌وه‌ش رۆناڵدینیۆ به‌شداری كردووە  له‌ ڤیدیۆ كلیپێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی به‌رازیل و هه‌ستا به‌دروستكردنی هێڵێكی به‌رهه‌مهێنانی ( مه‌ی ) کە ناوی خۆی هه‌ڵگرتووه‌ و رۆخساری وەکوو ریكلامی دانرابوو له‌ یاری ( فیفا)ی به‌ ناوبانگ .

رۆناڵدینیۆ و براکەی لە 6ی ئازاری رابردوو بە پاسپۆرتی ساختەوە سەردانی وڵاتی پاراگواییان کردوو دواتر لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران و ماوەی مانگێک لە بەندینخانە بوون، دواتر سزاکەیان سووک کرا و بە کەفالەت  بۆ هۆتێلێک گوازرانەوە، ئەمەش لەسەر داوای چەند بەرپرسێکی وڵاتی بەرازیل.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this