زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە، دەبێتە ئاگری هەڵگیرساندنی جەنگ لە ناوچەکە

0
593

SNN

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا روو لە قۆناغێکی نوێدەکات لە ناوچەکەدا دوای ئەوەی ئێران بڕیاریدا رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم %20 بەرزبکاتەوە، لای خۆشییەوە ئەمریکا ئەم هەنگاوەی ئێران بە سوکایەتی ناودەبات.

ئەم هەنگاوەی ئێران لەکاتێکدایە کە 3ی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە کاتی هاتنە دەرەوەیان لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەیانە هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج و هەردوو سەرکردەکە کوژان، ئێرانیش بەردەوام بەدوای رێگەیەکدا دەگەڕا بۆ تۆڵەسەندنەوە بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی، بۆیە بڕیاریدا رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لە %20 زیادبکات.

لای خۆشیانەوە فەرماندەی باڵاکانی ئەمریکا رایانگەیاند: ئاستی هەرەشەکانی ئیران لەنێو خاکی عێراقدا گەیشتۆتە ئەوپەڕی و لەرێگەی ئەو گروپ و چەکدارانەوە نمایشکی هێزی خۆیان دەکەن لەنێو خاکی عێراقدا و بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەسەندەنەوەی قاسم سلێمانی لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکەن و هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا.

چەند رۆژی رابردووش بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند: بەهیچ جۆرێک رێگە بەوە نادەین کە وڵاتی ئێران ببێتەوە خاوەن چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا.

یەکێتی ئەوروپاش لای خۆیانەوە ئاماژەیان بەوەکرد، کە زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لە %20 مەترسییەکی گەورەیە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی نێوان تاران و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنساو چین لە ساڵی 2015دا.

ویلیام لۆرانس چاودێری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە واشنتۆن پۆستی راگەیاند: چاوەروان دەکرێت ئەمریکا بە هێزەوە وەڵامی ئێران بداتەوە بەتایبەتی دوای ئەوەی کەشتی زەبەلاحی “یو ئێس ئێس، نیمتز”ی هێناوەتە کەنداوی عەرەبی، پێشبینی ئەوەش دەکرێت ئەمریکا و ئیسڕائیل پێکەوەو پێش هاتنی 20ی کانوونی یەکەم و وادەی تەواوبوونی سەرۆکایەتی ترەمپ گورزێکی کوشندە لە ئێران بدەن.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران پشت ئەستور بە کابینەکەی بایدن پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ %20 بەرزکردۆتەوە، بەڵام نەیزانیوە کە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئێران نەگۆڕە، بە گۆڕانی سەرکردە سیاسەتی ئەمریکا وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئەو چاودێرە ئاماژە بەوەشدەکات لە ئێستادا ئەمریکا بیانووی تەواوی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بۆردومانی تەواوی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات، یاخود ترەمپ ئەم چەند رۆژەی لە کۆشکی سپیدا ماویەتی رەنگە گورزێکی کوشندە لە حیزبوڵای عێراقی یاخود سەرکردە گەورەکانی گورپە شیعەکان بدات لە عێراقدا.

ئەمیر موساوی بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی لە ئێران، لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: ئەمریکا ئەو ئازایەتییەی تێدا نییە کە هێرش بکاتە سەر ئێران، چونکە باش دەزانێت کە دۆخی ناوچەکە بە تەواوەتی تێکدەچێت، ئەگەر ئەو هەڵەیەش بکات ئەمریکا وابزانم ئاشکرایە کە ئێران توانای بەرگریکردنی هەیە لە خۆی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this