لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی راگەیەندراوێک بڵاودەکرێتەوە

0
543

SNN

بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت و نەوت لە چەمچەماڵ، ده‌ربه‌نديخان و ناحیەی عەربەت، دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانی سلێمانیدا هاتووە، دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ، ده‌ربه‌نديخان و ناحیەی عەربەت، دابەش دەکرێت، بۆ هەر بەرمیلێک بڕی 44 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، دابەشکردنی نەوت ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە تا ئێستا تەنها یەک بەرمیل نەوتیان وەرگرتوە بەکارتی زیرەک و بۆ ئەوەش پێویستە هاووڵاتییان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانیان پێبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this