
دیمەنێک لە یارییەکی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان
SNN Sport
سبەی چوارشەممە لە هەردوو گروپی یەکەم و دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە تۆپی پێ، لە گەڕی یەکەم 6یاری بەڕێوە دەچێت و دێربی شارەزوور لە نێوان سەیدسادق و هەڵەبجەی شەهید دەبێت.
لە یاریگای سەیدسادق هەردوو یانەی سەیدسادق و هەڵەبجەی شەهید رووبەڕووی یەکدەبنەوە و محەمەد عەبدولرەزاق وەکوو ناوبژیوان لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانەوە بۆ یاریەکە دەستنیشانکراوەو سیروان سەلمان سەرپەرشتیاری یاریەکە دەبێت.
سەیدسادق لە دوو یاری رابردوو خاوەنی 3 خاڵە و لە پلەی دووەمی گروپی یەکەم دەبینرێت.
هەرچی یانەی هەڵەبجەی شەهیدە لە دوو یاری رابردوو 3 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی سێیەم دەبینرێت.
لە دووەم یاری گروپی یەکەم، یانەی ئاشتی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاڵتون کۆپری شاری کەرکوک دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:00 ئەنجام دەدرێت، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ناوبژیوان ئەیمەن مەجیدی بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دەستنیشانکردووە و لەتیف ئەمینیش وەکوو سەرپەرشتیاری یاریەکە دیاری کراوە.
ئاشتی لە دوو یاری رابردوو 1 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەم دەبینرێت، یانەی ئاڵتون کۆپری دۆخی باشەو لە دوو یاری رابردوو 6 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت.
لە سێیەم یاری ئەم گروپە، یانەی خانەقین میوانداری یانەی رزگاری شاری کفری دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:00 ئەنجام دەدرێت، وەلید عەبدولرەحمان بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە وەکوو ناوبژیوان دەستنیشانکراوەو ئاسۆ عەلی سەرپەرشتیاری یاریەکەیە.
یانەی رزگاری لە دوو یاری رابردوو 3 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەم دێت، یانەی خانەقین تەنیا خاڵێکی هەیەو لە پلەی شەشەم و کۆتایی دێت.
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، یانەی ئاکرێی شاری دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاسۆی شاری هەولێر دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:00 ئەنجام دەدرێت.
ئاسۆ لە دوو یاری رابردوو خاڵی نیەو لە پلەی کۆتایی گروپەکەی دێت و یانەی ئاکرێ لە دوو یاری رابردوو 2 خاڵی هەیەو لە پلەی چوارەم دێت.
لە شاری کەرکوک، یانەی خاکی ئەم شارە میوانداری یانەی کۆیە دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:00 ئەنجام دەدرێت و ئەحمەد محەمەد بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە وەکوو ناوبژیوان دەستنیشانکراوەو رزگار محەمەد سەرپەرشتیاری یاریەکەیە.
خاک لە دوو یاری رابردوو 6 خاڵی هەیەو یەکەمی گروپی دووەمە، یانەی کۆیە لە پلەی سێیەم دێت و لە دوو یاری رابردوو دوو یەکسانبوونی تۆمارکردووە.
لە کۆتا یاریدا یانەی شەقڵاوە میوانداری یانەی گارەی شاری دهۆک دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:00 ئەنجام دەدرێت و ناوبژیوان هەردی جەبار یاریەکە بەڕێوە دەبات و ئەحمەد عەبدووڵا سەرپەرشتیاری یاریەکەیە.
گارە بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و یانەی شەقڵاوە بە یەک خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.
خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بە بەشداری 12 یانە بەڕێوەدەچێت و دوو یانە لە هەردوو گروپی یەکەم و دووەم بۆ خولی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دوو هێرشکاری رووداوەکەی سەنگاو دەستگیر کران
2021-01-06
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17