گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 5/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
243
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (5/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • قەیرانی راستی.
  • یانەی ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت ئۆفەر پێشکەشی رامۆس کراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانەش دەڵێن هیچ شتێک نیە.
  • بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا دوو ساڵی تر کەمکردنەوەی مووچە بەردەوام دەبێت لە ریاڵ مەدرید و یانەکە لە ئێستادا خەون بە گواستنەوەی ئەلابا و پاو تۆرێس دەبینێت.
  • بازاڕی گواستنەوە کراوەتەوە،لە دوێنێوە تا ئەم مانگە تەواو دەبێت، یانە ئەورپییەکان دەتوانن مامەڵەکانیان بکەن.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە پێشینەی فرۆشتنی یاریزانانە پێش ئەوەی گواستنەوەی ئیریک گارسیا رابگەیەنێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت کە دوو لە شاندی هونەری یانەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

مارکا:

  • نامەیەک بۆ پیاوە داناکان.
  • یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئاتلەتیکۆمەدرید ئامادەکاری بۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکەن.
  • یانەی ریاڵ مەدرید وایدەبینێت کە پاو تۆرێسی بەرگریکاری یانەی ڤیاریاڵ تایبەتمەندی ئەوەی تێدایە لە داهاتوودا یاری بۆ یانەکە بکات.
  • ئیریک گارسیا یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی ئامانجی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەیە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بیر لەوە دەکاتەوە ولیان خۆسیە لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بە خواستن بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
  • یانەی ڤالنسیا بەردەوامە لە ئەنجامی خراپ و لەگەڵ یانەی قادش 1-1 یەکسان دەبێت و ماکسی گۆمێز یانەکەی بە دوورگرت لە دۆڕان.
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ 20 ساڵی لەسەریەکە گۆڵ تۆماردەکات.
  • لۆکاس ڤازکوێز رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ بکاتەوە.
  • تۆنی فرێسکا پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت:”دەبێت بەرژەوەندی دەرەکی یانەکە لە کۆنترۆڵی بەرشەلۆنە بێت”.

ئاس:

  • 10 ساڵ بە دڵخۆشی لەگەڵ زیدان.
  • راهێنەرە فەرەنسیەکە لە ماوەی ئەم 10 ساڵە توانیویەتی 11 نازناو لەگەڵ یانەکەی بباتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی سۆلاری و لۆپتیگی شکستیانهێنا لە سەرکردایەتی یانەکە.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە کاتێکی درەنگدا تووشبوونی دوو لە شاندی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنێت بە بێ ئەوەی ناوەکەیان ئاشکرا بکات.
  • یانەکە رەتیدەکاتەوە مەشق و راهێنان لە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجام بدات.

 

سپۆرت:

  • نامەی پادشا.
  • ئەفسانە میسی ئاهەنگ بۆ یاری ژمارە 750 لەگەڵ یانەکەی دەگێڕێت و درێسی ژمارە 750 بەرزدەکاتەوە.
  • کارلیس ئەلینا نزیکبووەتەوە لە چوون بۆ یانەی خیتافی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this