
ریکی پویگ
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە گرێبەستی ریکی پویگی یاریزانی لاوی یانەکەی نوێ بکاتەوە و ئەو یاریزانە لە ریزەکانیدا زیاتر بهێڵێتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ریکی پویگ لە لایەن چەندین یانەوە ئۆفەری بۆ گواستنەوەی پێشکەشکراوە، بەڵام ئەو نەخێری بۆ هەموو یانەکان کردووە، یانەکە بە تەواوی رێککەوتووە لەگەڵ ئەم یاریزانە تا ساڵی 2023 گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و نایەوێت بەمزووانە رایبگەیەنێت،دەیەوێت لە کاتێکی درەنگدا بە فەرمی لە پێگەی خۆیەوە نوێکردنەوەکە ئاشکرا بکات.
ریکی پویگ یەکێکە لە بەهرەمەندەکانی قوتابخانەی یانەی بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت،بەڵام بە هاتنی کومان بۆ یانەکە بە تەواوی لە پلانەکانی دووریخستەوە، ئەویش ئامادە نەبوو یانەکە جێبهێڵێت.
ریکی پویگ تەمەنی 21 ساڵە و لە هێڵی ناوەند یاری دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سوارێز زۆرترین مووچە رەتدەکاتەوە
2020-09-19
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17