
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە 41ەمین لووتکەی کەنداو لە شاری عولا باکووری رۆژئاوای سعودیە بەڕێوەدەچێت کە تیایدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێت و چەند گرفتێکی کەنداویش گفتووگۆی لەسەر دەکرێت.
بەستنی لوتکەکە، بە ئامادەبوونی شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان دەبێت، دەبێتە مایەی یەکریزی وڵاتانی کەنداو بۆ بەدیھێنانی خواستەکانیان، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات لە 41ەمین لووتکەی کەنداو. ھاوکات میری کوێتیش، نەواف ئەحمەد جابر سەباح سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات لە لووتکەی کەنداو لە سعوودیە.
هەروەها جێگری سەرۆکوەزیرانی سوڵتانشینی عومان، فەھەد بن مەحمود ئال سەعید سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات بۆ بەشداریکردن، لەگەڵ جێنشینی بەحرێن، سەلمان بن حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات بۆ بەشداریکردن لە 41ەمین لووتکەی کەنداو.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەوڵدەدرێت قەیرانی کەنداو کە ماوەی سێ ساڵە درێژەی ھەیە، چارەسەر بکرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سێ بكوژ لە هەولێر دەستگیر كران
2020-08-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17