پۆمپیۆ: هەڕەشەکانی ئیدارەی بایدن لەسەر ئێران لە هەڕەشەکانی ترەمپ زیاتر دەبێت

مایک پۆمپیۆ
SNN
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: ئێران دەستی بە ھەڕەشە كردووەتەوە و لەگەڵ ھاتنی جۆو بایدن بۆ ناو كۆشكی سپی ھەڕەشەكان زیاتر دەبن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا: لەگەڵ ھاتنی بایدن و بەڵێنەکانی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو رێککەوتنی ئەتۆمی، جارێکی دیکە ئێران دەستی بە ھەڕەشەکانی کردووەتەوە و لەگەڵ ھاتنی بایدن بۆ ناو کۆشکی سپی ئێران ھەڕەشەکانی لە ناوچەکە و جیھانیش زیاتر دەکات، وڵاتەکەشم ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر جووڵەیەکی ئێران و سەرۆکی ئەمەریکاش ئەوەی بە روونی بە ئێرانیەکان گوتووە.
تا دێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران روو لە زیادبوون دەکات بەتایبەتی دوای ئەوەی ئێران بڕیاریدا کە پیتاندنی یۆرانیم بۆ %20 زیادبکات، پاش ئەم هەواڵە راستەوخۆ ئەمریکا و ئیسڕائیل هەرەشەکانیان لەسەر ئێران توندکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەکرد کە هەرگیز رێگە بەوە نادەن ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
4357 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
2020-09-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17