یەکەم گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەرزشی سومۆ راگەیەندرا

0
176
شارلی تریبالو

SNN Sport

شارلی تریبالو   کە زۆرانبازی وەرزشی سومۆی ژاپۆنییە ، لە تەمەنی 28 ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لە دەست دەدات و دەبێتە یەکەم وەرزشەوان لەو وڵاتە بە کۆرۆنا کۆچی دوایی بکات.

 

شارلی دوای ئەوەی ماوەی مانگێکە تووشی کۆرۆنا بووە، لە 4ی مانگی رابردوو پلەی گەرمی لەشی بەرز بووەوە، یەکەم پشکنین کە بۆی کرا نەرێنی بوو، بەڵام لە دووەم پشکنین کە لە 10ی نیسان بۆی ئەنجامدرا ئەرێنی بوو،دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کرایەوەو ماوەی مانگێکە چارەسەری وەردەگرێت،لە کۆتایدا کۆچی دوایی راگەیەندرا.

 

لە ژاپۆن 16000 هەزار تووشبووی کۆرۆنا راگەیەندراوە، 668 کەس  بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

 

سومۆ جۆرە وەرزشێکی زۆرانبازییەو لە وڵاتی ژاپۆن هەوادارێکی زۆری هەیە،مێژوویەکی کۆنی هەیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this