ئێران دەستیبەسەر کەشتییەکی کۆریدا گرتووە و کەشتیوانەکانی بەدیلگرتووە

0
93

SNN

ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتی کۆریای باشووردا گرتووە کە ماددەی کیمیایی هەڵگرتووە و کەشتیوانەکانی بەدیلگرتووە.

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، کەشتیەکە کە ناوی ئێم ئی هانکوک چێمی-یە لە گەرووی هورموز دەستیبەسەرداگیراوە، 20 کەشتیوانی لەگەڵدابووە کە ئێستا لەلایەن هێزی دەریاوانی ئێرانەوە بەدیلگیراون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش رایگەیاندووە، شرۆڤەکاران ئەمە وەک هەوڵێکی تاران بۆ گەیاندنی چەند داواکارییەک دەبینێت، دوو هەفتە پێش ئەوەی جۆو بایدن پۆستی سەرۆک بگرێتەدەست.

عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەو تۆمەتانە دوورن لە راستییەوە، ئێمە لەگەل ئەو تۆمەتانە راهاتووین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this