وێنە:له‌ خولی باسكه‌ی نایابی  عێراق نه‌وتی باكوور دێربی ده‌باته‌وه‌

0
415
دیمەنێک لە یاریەکە

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی  قۆناغی یه‌كه‌می خولی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی عێراق ، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ (سێشه‌ممه‌  5/1/2021 )  له‌ شاری كه‌ركوك و له‌  هۆڵی ( حه‌جاج ) دێربی شاره‌كه‌  له‌ نێوان  هه‌ردوو یانه‌ی  نه‌وتی باكوور و گازی باكوور به‌رێوه‌چوو، یاریەکە به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی  نه‌وتی باكوور به‌ جیاوازی 5خاڵ و به‌نجامی 78-73 ته‌واو بوو.

له‌ چاره‌گی یه‌كه‌مدا   یانه‌ی گازی باكوور باشتر ده‌ركه‌وت و توانی ئه‌و چاره‌گه‌ به‌ ئه‌نجامی (22-15 ) خاڵ  بباتەوە.

له‌ چاره‌گی دووه‌مدا  یانه‌ی گازی باكوور به‌ هه‌مان چاره‌گی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وت و توانی پارێزگاری له‌ پێشكه‌وتنی خۆی  بكات و به‌ ئه‌نجامی ( 40—32 ) خاڵ كۆتایی پێبهێنێت.

له‌ چاره‌گی سێیه‌مدا ، یاریزانانی نه‌وتی باكوور  توانیان كۆنترۆڵی یاریه‌كه‌ بكه‌ن و به‌ ئه‌نجامی 58- 53 خاڵ پێشبکەون.

چاره‌گی چواره‌م و كۆتایی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ  ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش کردوو ئاستیان وه‌ك یه‌ك بوو،ئه‌نجامی كۆتاییش به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌وتی باكوور به‌ ئه‌نجامی ( 78-53)خاڵ تەواو بوو.

پاش یاریه‌كه‌  و سه‌باره‌ت  به‌ ئه‌نجام و ئاستی تیپه‌كه‌ ( محه‌مه‌د ره‌حیم ) راهێنه‌ری نه‌وتی باكوور وتی:” لە  ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ تا راده‌یه‌ك نزیك بووین له‌ یه‌ك ، پاش ئه‌وه‌ی  له‌ دوو چاره‌گی یه‌كه‌مدا دوا كه‌وتبووین ، توانیمان بگه‌رێینه‌وه‌ و بردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین،یاریزانه‌كانمان ئه‌وه‌ی بۆیان دارێژرابوو ئه‌نجامیاندا و توانیان ئه‌نجامه‌كه‌‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێبهێنین .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this