لە خولی پلە یەکی عێراق حه‌ویجه‌ بردنەوە تۆماردەکات و داقووق یه‌كه‌م پلیتی سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌به‌ر كرد

0
146
دیمەنێک لە یارییەکان

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی  قۆناغی كۆتایی خولی پله‌ یه‌كی عێراق بۆ یانه‌كانی كه‌ركوك ، رۆژی سێشەممە ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو و تیایدا یانه‌ی حه‌ویجه‌  بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردوو داقووقیش یه‌كه‌می پلیتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

له‌ یاریگای باباگوڕگوڕ  و له‌ یارییه‌كانی گرووپی یه‌كه‌م ،هه‌ردوو یانه‌ی مووسه‌ڵا و حه‌ویجه‌ رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه‌ و یاریه‌كه‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی حه‌ویجه‌ به‌ ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ ته‌واو بوو.

به‌م ئه‌نجامه‌ش  تیپی سه‌ركه‌تووی ئه‌م گرووپه‌ دواخرا بۆ گه‌ڕی سێیە‌می قۆناغه‌كه‌ ، به‌دیاری كراوی  یاری نێوان حه‌ویجه‌ و دووبز ، یانه‌ی حه‌ویجه‌ خاوه‌ن سێ خاڵە له‌ یه‌ك یاریدا ، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مووسه‌ڵا خاوه‌نی سێ خاڵه‌ له‌ دوو یاریدا.

له‌ یارییه‌كی تری ئه‌و گه‌ڕه‌دا و له‌ ركابه‌رییه‌كانی گروپی دووه‌م یانه‌ی داقووق دووه‌م پلیتی نوێنه‌رایه‌تی بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی عێراق ناوچه‌ی باكووری ده‌سته‌به‌ركردوو پاش بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی شۆریجه‌ به‌ ئه‌نجامی 5-2 گۆڵ، له‌و یارییه‌ی له‌ یاریگای سۆلاڤی نوێ به‌رێوه‌چوو.

بەم بردنه‌وه‌یه‌ یانه‌ی داقووق كۆی خاڵه‌كانی بوون به‌ شه‌ش خاڵ له‌ دوویاریدا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this