گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
237
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (6/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • فشاری بەرز.
  • پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و ریاڵ مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەموو کاتێک بەرەو دواوە هاتووە.
  • ئەوان دوای کۆبوونەوەکەی شەممەی رابردوو بۆچوونی دووریان هەیە.
  • رامۆس رازی نیە بە ماوەی گرێبەستەکەی،نایەوێت ساڵێک نوێ بکرێتەوە، یان کەمکردنەوە و ناچارکردنی مووچەکەی.
  • مارسلینهۆی راهێنەری بیلباو لە یاریگای خۆی دژی بەرشەلۆنە دەست بە سەرەتایەکی گەورە دەکات:”من لە ساڵی 1972 وە راهێنانم لە دەرەوە کردووە.
  • لەوانەیە هەڵبژاردنەکانی یانەی بەرشەلۆنە رابگیرێت.

ئاس:

  • پادشاکانی ئۆڵۆمپی.
  • نوێکردنەوەی گرێبەستی رامۆس لە کۆتاییەکی مردوودایە.
  • کاپتنەکە بە فلۆرنتینۆ پێرێزی وتووە کە گوێ لە ئۆفەری تر دەگرێت، چونکە هەست بە رێزگرتن ناکات.
  • مارسلینۆی راهێنەری بیلباو یارییەکی قورس دژی بەرشەلۆنە دەکات.
  • ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا بۆ یاریزانانی بەرشەلۆنە نێگەتیڤ بوو.
  • لە جامی شا ئەمڕۆ ئاتلەتیکۆمەدرید رووبەڕووی کۆرنێلا دەبێتەوە.
  • سەلتاڤیگۆ و خیتافی لە جامی شا دەدۆڕێن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دیاری پاشاکان.
  • بەرشەلۆنە لە یاریگای سانمامێس رووبەڕووی بیلباو دەبێتەوە، ئەمەش لە پێناو گەڕانەوەی یانەکە بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی.
  • ئاڵنگارییەکە بۆ ئەوەیە کە تیپەکەی کومان سێیەمین بردنەوە لەسەر یەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دەست بهێنێت.
  • راهێنەرە هۆڵەندیەکە ئاشکرای دەکات کە لیستێک یاریزانی ئامادە کردووە بۆ یانەکە کە ئامانجیەتی بۆ ئەوەی یانەکە بۆی بگوازێتەوە.
  • رامۆس هەنگاوی دوور لە یانەی ریاڵ مەدرید دەنێت.
  • یانەی ریاڵ مەدرید ئۆفەرەکانی ئەم یاریزانە قبووڵ ناکات و یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچستەرسیتی لەسەر خەتن بۆ ئەو یاریزانە.
  • ئەلینا بەرەو خیتافی هەنگاو دەنێت و ریکی پویگ تا 2023 گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.
  • یانەی ئیبێزا لە جامی شا 5 گۆڵ لە یانەی سەلتاڤیگۆ دەکات.

سپۆرت:

  • سوپاس بۆ نرخی تۆ میسی.
  • میسی خەڵاتی بەها نێودەوڵەتییەکانی پێدەدرێت کە رۆژنامەی سپۆرت ئامادەی کردووە.
  • چاڤیش وەکوو راهێنەر ئەم خەڵاتەی پێدەدرێت.
  • پاش ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەی بەرشەلۆنە بە شوێنی بردنەوە دەگەڕێت دژی بیلباو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this