دەستەی دەستپاکی و سەرۆکایەتی کۆمار، کار بۆ گەڕانەوەی پارە بلۆکراوەکانی عێراق دەکەن

SNN
بەپێی زانیارییەکانی SNN، سەرۆکایەتى کۆماری عێراق، سەرپەشتى هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەرانەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە دەرەوەی عێراق.
دەستەی دەستپاکی عێراقی و داواكاری گشتی و نوسینگەی نەهێشتنی سپیكردنەوەی پارە لە بانكی ناوەندیی عێراق، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆكایەتی كۆمار، هەوڵەكانیان چر كردووەتەوە بۆ دۆزینەوەو ئاشكرا كردنی ئەو پارانەی بەشێوەی نایاسایی و بەرێگای سپیكردنەوە براونەتە دەرەوەی وڵات، كه زیاتر لە 200 ملیار دۆلار لە ماوەی ساڵانی 2003 تا 2015 بەشێوازی جۆراو جۆر لەچەندین بانكی دەرەوە مامەڵەی پێوە كراوە.
بۆئەم ھەڵمەتەش نەتەوەیەکگرتوەن بەشدارە لەهەوڵى گەرانەوەى پارە بلۆککراوەکان و ئەو پارنەى بەقاچاغ لەعێراق براونەتە دەرەوە.
له ئێستاشدا داتابەیسێك بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان دروستكراوە، وەك سەرەتایەك ناوی بەشێكی زۆر لەبەرپرسە باڵاكانی كورد و عێراقی هاتووە كە لەو كارەوە تێوەگلاون و تیمەکان سەرقاڵی داخڵ کردنی ناو و پلەی بەرپرسان و بڕی پارە دزراوەکانن .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مارادۆنا بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە
2020-11-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17