“سوپاى عێراق تواناى بەرپەرچدانەوەی نییە و سوپایەکى لاوازە”

0
95

SNN

شارەزایەکى سەربازى ئاماژە بەوە دەکات “سوپاى عێراق هیچ هەیکەلێکى نییە و تواناى شەڕ و رووبەڕوو بونەوەى بەرامبەر هێزە دەرەکییەکان نییە و لە نێو سوپادا دوو مەزهەب حوکم دەکات”.

سیروان عەلى، شارەزایى بوارى سەربازى بە SNNى راگەیاند :”لە پاش ساڵى شەستەکانەوە سوپاى عێراق بووە بە سوپایەکى سەرکوتکارى و داپڵۆسێنەر، تاوەکو رووخانى رژێمى بەعس، لە پاش ئەو کاتەشەوە سوپا کەوتۆتە دەستى عەقڵیەتى مەزهەب گەراى و لە ئێستاشدا لە نێو سوپادا مەزهەبى شیعە و سوونە حوکم دەکەن و شتێک نییە بە ناوى سوپا بەڵکو ئەوەى هەیە گروپى چەکداریە و هەر لایەنێک بۆ ویستى خۆى و بەرژەوەندى تایبەت بەکارى دەهێنێت”.

وتیشى “لە رووى کەلوپەل و چەکەوە سوپاى عێراق تا رادەیەک کەموکورتى نییە، بەڵام تواناى بەرپەرچدانەوە و رووبەڕووبوونەوەى نییە چونکە لە رووى سەرکردایەتى و ئیدارەدانەوە لاوازە، وەکو بینیشمان لە کاتى شەڕى داعش و کەوتنى شارى موسڵ تواناى ئەو هێزە دەرکەوت”.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد “سوپاى عێراق بیرێکى شۆڤێنیانە لە مێشکیاندا چەسپیوە و ئەو کاتە یەکگرتوون کاتێک بیانەوێت دژى کورد بوەستنەوە”.

100 ساڵ پێش ئێستا و لە وەها ڕۆژێکدا سوپاى عێراق دامەزرا و ساڵانەش لەم رۆژەدا حکومەتى عێراق یادى دامەزراندنى سوپا دەکاتەوە لە ووڵاتدا و بە بۆنەیەکى نیشتیمانى ناسراوە و ئەو رۆژەش دەکرێتە پشووى فەرمى، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا نا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this