
لۆگۆی زیندانیانی سیاسی
SNN
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانهی 10 ساڵه مینحەکەیان تەواو بووە و هیچ مووچەیەکی دیكهیان نییە، دەبەسترێنەوە بە وەزارەتەوە.
ئهمڕۆ چوار شهممه وهزارهتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانی ههرێم ڕایگهیاند “وەزیر لەگەڵ لیژنەی نوێى پێداچوونەوە بە لیستى زیندانیانی سیاسی کۆبووەتەوە، كه ئهو لیژنهیه بەپێی یاسای چاکسازی پێکهاتووە”.
کۆبوونەوەکە بۆ جێبەجێکردنی پەیڕەوی ژمارە 4ی ساڵی 2020ی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق ئەنجامدراوە.
ئەوەش بۆ ئەوە بووە کە ئەو زیندانییە سیاسییانەی 10 ساڵی مینحەکەیان تەواو کردووە و هیچ مووچەیەکی دیکەیان نییە، مینحەکەیان ببەسترێتەوە و بە وەزارەتەوە و بەردەوام بێت.
چاکسازییەکانی وەزارەتی شەهیدان لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مینحهى 13 ههزار و 282 كهس بڕا کە بهشێوهیهكى نایاسایی مووچهیان وهرگرتووه، ئاماژهى بهوهشكرد: “بڕیارهكه له 1ى كانونى دووهمهوه دهچێته بوارى جێبهجێكردنهوه”
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەرەنتینەکانی ڕاپەڕین چۆڵکران
2020-05-06
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17