ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس ئەیسی میلانی تووشی یەکەم شکست کرد

0
299
دیمەنێک لە یاریەکە

SNN Sport

دوای 16 یاری لە خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس کۆتایی ئەنجامە باشەکانی یانەی ئەیسی میلان هێناو تووشی یەکەم شکستی کرد لەم وەرزە.

هەردوو یانەی ئەیسی میلان و یۆڤانتۆس لە یارییەکانی هەفتەی 16ی لالیگا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یۆڤانتۆس توانی یاریەکە 3-1 بباتەوەو میلان تووشی یەکەم شکستی ئەم وەرزە بکات.

سەرەتا یانەی یۆڤانتۆس دەستپێشخەری کردوو توانی لە خولەکی 18 گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن کییزا بکات، بەڵام کالابریا توانی ئەنجامەکە بۆ میلان یەکسان بکاتەوەو گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی یۆڤانتۆس بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، توانی لە خولەکی 62 گۆڵی دووەم و پێشکەوتن لە لایەن یاریزان فیدریکۆ کییزا بکاتەوەو 2-1 پێشکەوت.

دواتر مکینی توانی لە خولەکی 76 گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بکات و یاریەکە 3-1 ببەنەوە.

سەرەڕای ئەم دۆڕانە، میلان بە 37 خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە، یانەی یۆڤانتۆس بە 30 خاڵ لە پلەی  چوارەم دەبینرێت و سوودی لە شکستی هەردوو یانەکەی شاری میلانۆ بینی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this