
فۆتۆ-یانەی هەولێر
SNN Sport
لە رکابەرییەکانی هەفتەی 13ی خولی نایابی عێراقی، هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە یاریگای خۆیان یارییان هەیە و بە شوێنی بردنەوە دەگەڕێن.
لە یاری یەکەمدا یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی لە کاتژمێر2:00 میوانداری یانەی مینا دەکات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی لەم وەرزەی خولەکە بدات.
زاخۆ دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ یاریەکە ئەنجامداوەو دەیەوێت سێ خاڵی نوێ بخاتە سەرخاڵەکانی، کە لە ئێستادا لە 12 یاری رابردوو 18خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی شەشەم دێت.
لە دووەم یاریدا یانەی هەولێر لە ئەرکێکی زەحمتدا میوانداری یانەی تەڵەبە دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 4:15 خولەک ئەنجام دەدرێت.
هەولێر لە 13 یاری لە پلەی 14ی ریزبەندی دێت و 14 خاڵی هەیە و دۆخی باش نیە،دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێڕەوی بردنەوەکانی دۆخی خۆی لە ریزبەندی خولەکە باشتر بکات.
کاتی یارییەکانی تری ئەمڕۆ پێنجشەممە:
قاسم- ئەمانەی بەغداد 2:00
نەوتی بەسڕە-سەماوە 6:00
نەوتی میسان-حدود 8:00
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
2020-05-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17