کاریگەری کۆرۆنا لەسەر گەورە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە 2020دا

0
127

SNN

زۆربەی گەورە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بەتایبەتی لە چارەکی کۆتایی 2020 بەشێوەیەکی بەرهەمەکانیان فرۆشی هەبووە لە جیهاندا بەتایبەتی کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕز و تۆیۆتا مۆتۆرز.

ئەو دوو گەورە کۆمپانیایا لە ساڵی 2020دا 16.3 ملیۆن ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە، بەڵام دۆخەکە بۆ کۆمپانیای نیسان و هیۆندا و کیا تەواو جیاوازبوو بەپێی راپۆرتێکی سایتی بلۆمبێرگ ساڵی رابردوو خراپترین ساڵبووە بۆ ئەو کۆمپانیایانە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە کۆپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی و فۆردی و ئەمریکی هێشتا ئاماری ساڵی رابردوویان بڵاونەکردووەتەوە.

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی 2019دا و تەشەنەسەندی لە تەواوی وڵاتە پیزشەسازییەکانی جیهان لە ساڵی 2020, پیشەسازی ئۆتۆمبێل یەکێک بوو لە کەرتانەی کە زۆترین زیانی بەرکەوت بەتایبەتی لە چارەکی دووەمی و سێیەمی ساڵی رابردوو، بەڵام لە جارەکی کۆتایی بووژانەوەی بەهۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی تا ڕادەیەک ڤایرۆسەکە لە جیهاندا رووی لە کەمبوونەوە کرد و گەورە کۆمپانیاکان دووبارە دەستیانکردەوە بە کارکردن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this