گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
326
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (7/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • پادشای جادووگەران.
  • پەیوەندی نێوان میسی و پیدری سەرکەوتن بە بلاوگرانا دەدات و ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دوو گۆڵ دەکات و ئەویتریش پیدری تۆماری دەکات.
  • یەکەمجارە لەم وەرزە بەرشەلۆنە لە ناوچەی خولی یانە پاڵەوانەکان خۆی دەبینێتەوەو لە پلەی سێیەم دێت.
  • ئێستا یانەکە لە پلەی سێیەم دێت بە جیاوازی 5 خاڵ لە ریاڵ مەدرید و 7 خاڵ لە ئاتلەتیکۆمەدریدی یەکەم.
  • ئەلینا تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی خیتافی دەکات.
  • بۆمبی کۆرنێلا، 1-0 لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەباتەوەو لە جامی شا دەیکاتە دەرەوە.
  • بەرشەلۆنەی ئافرەتان 5-0 یاری دێربی لە ئیسپانیۆل دەبەنەوە لە یاریگای کامپ نۆ.

 

مارکا:

  • کۆرنێلا دووجار.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید جارێکی تر بە یانەیەکی پلە سێ لە جامی شا دەدۆرێت و گومان لەسەر داهاتووی خۆی جێدەهێڵێت.
  • “ئەگەر ساڵی داهاتوو بمێنینەوە، دەبێت بە دوای چارەسەردا بگەڕێین”.
  • هەرچەندە جواو فلیکس سەرەکی بوو، رۆخبلانکۆس نەیتوانی لەو کارەساتە رزگاری ببێت.
  • بیلباو2-3 بەرشەلۆنە… مارسلینۆ لەگەڵ میسی و پیدری بەریەکدەکەوێت.
  • بلاوگرانا دوای گۆڵی ویلیامز دەگەڕێتەوەو سێ گۆڵ دەکات کە میسی دوو گۆڵ و پیدریش گۆڵێک دەکات و گۆڵێک دروست دەکات.
  • درێنتی دەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیاو یاری بۆ یانەیەکی پلە سێ دەکات و پەیوەندی بە یانەی رایسینگ مورسیا دەکات.

ئاس:

  • کۆرنیلازۆ.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ رێگای دۆڕان و لە جامی شا بە یانەی کۆرنێلا 1-0 دەدۆڕێت و دەکرێتە دەرەوە.
  • سیمیۆنی:”دەبێت چارەسەر بدۆزینەوە ئەگەر ساڵی داهاتوو لە ئاتلەتیکۆمەدرید مامەوە.
  • ریاڵ مەدرید مووچەی یاریزانەکانی بە رێژەی لە %10 کەمدەکاتەوەو ئەمەش رامۆس لە یانەکە زیاتر دووردەخاتەوە.
  • یانەکە پلانی داناوە ئەم مووچە بەم رێژەیە کەمبکاتەوە، ئەمەش بەهۆی قەیرانەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • پادشاو جادووگەرەکان.
  • دوو گۆڵی میسی و گۆڵێکی پیدری دژی بیلباو، سێ خاڵی بە نرخ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بە دەست دێت و بۆ پلەی سێیەم بەرزدەبێتەوە.
  • یانەی کۆرنێلا لێدانێکی کوشندە لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی پێشەنگی لالیگا دەدات لە جامی شا و 1-0 شکستی پێدێنێت و دەیکاتە دەرەوەو دوای گۆڵەکەی ئەدریان کوڕەکانی سیمیۆنی نەیانتوانی بگەڕێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this