“پێویستبوو هه‌رێم له 1ى كانونى یه‌كه‌مه‌وه فشار بكات و نه‌وت راده‌ستى سۆمۆ بكات”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویستبوو حكومه‌تى هه‌رێم له 1ى كانونى یه‌كه‌مه‌وه خۆى فشاربكات بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر هه‌ولێر ئه‌و كاره‌ى بكردایه دواتر هێزه عێراقییه‌كان نه‌یانده‌توانى ره‌خنه‌ى لێ‌بگرن”.
شيروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “تا ئێستا پرۆژه‌یاساى بودجه ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان نه‌كراوه و لاى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه، چاوه‌ڕێده‌كه‌ین سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو واته رۆژى شه‌ممه دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت و پرۆژه‌یاساكه بگاته لاى ئێمه”.
له‌باره‌ى كۆتا زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پشكى كورد كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه، وتیشى: ” قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم كه له به‌غدا بوو هه‌وڵێكى باشیدا، له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆبووه‌وه و توانى رێككه‌وتنه‌كان بگه‌یه‌نه‌ته ئه‌و ئاسته، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ئه‌م بابه‌ته پێویستى به جوڵه‌یه‌كى سیاسیشه، پێویستبوو ئه‌و جوڵه سیاسییه‌ش تا ئێستا كرابا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و كوتله گه‌وره‌كانى په‌رله‌مان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی پێوایه حكومه‌تى هه‌رێم له راده‌ستكردنى نه‌وتدا پێویستبوو فشارى زیاتر بكات و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێویستبوو حكومه‌تى هه‌رێم خۆى فشارى كردبا و له 1ى كانونى یه‌كه‌مه‌وه نه‌وتى رادهستكربا به سۆمۆ (كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق)، چونكه بودجه له‌و به‌رواره‌وه ده‌ستپێده‌كات”.
روونیشیده‌كاته‌وه: “تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ى بكردایه دواتر لایه‌نه عێراقییه‌كان هیچ بیانوویه‌كیان بۆ نه‌ده‌مایه‌وه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا شیروان میرزا باس له‌وه‌شده‌كات: “ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كێتى هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى پشكى كورد له بوجه تێبپه‌ڕێنرێت، چونكه قوتى هاووڵاتییانى هه‌ژار بۆ ئێمه كارى له‌پێشینه‌یه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17