لە نێو بارە شوتیدا دەستبەسەر جگەری بەسەرچوودا گیرا

0
523

ئاسایشی شاره‌زوور لە قەزای سەیدسادق دەستی بەسەر 200 کیلۆگرام جگەری مریشکی بەسەرچوودا گرت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  ئاسایشی شاره‌زوور ئەمڕۆ 13ی ئایار رایگەیاند: “بە هاوکاری ئاسایشی سەیدسادق دەستمان بەسەر 200 کیلۆگرام جگەری ئێرانی بەسەرچوودا گرتووە كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكی فلاتدا و له‌ژێر بارێك شوتیدا له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوو به ‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی له‌بازاردا”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (ج.م.م) و (س.ل.م) و (م.م.خ) کە ئەو جگەرە بەسەرچووەیان هاوردەکردووە ده‌ستگیر كراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە”.

راشیگەیاند: “جگه‌ره‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كانیش له ‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ له‌ناوبراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ دۆسيیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this