زیدان رەزامەندی بۆ چوونی یاریزانێکی دا

0
237
ماریانۆ دیاز و لۆکا یۆڤیچ

SNN Sport

زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید،بڕیاری فرۆشتنی یەکێک لە هێرشبەرەکانی هێڵی پێشەوەی داوەو  دەیەوێت ئیسکۆ بهێڵێتەوە.

پێگەی ABC |ی ئیسپانی ئاشکرای دەکات،زیدان گلۆپی سەوزی بۆ چوونی لۆکا یۆڤیچ هەڵکردووە،دەیەوێت ئیسکۆ بهێڵێتەوە،ئەو راهێنەرە فەرەنسییە پێی وابوو دەتوانێت باشترین ئاستی ئیسکۆ بە دەست بهێنێتەوە،هیچ کێشەیەکیشی لەگەڵی نیە،لۆکا یۆڤیچ یان ماریانۆ دیاز یەکێکیان یانەکە جێدەهێڵن،چونکە لەگەڵ بنزیمە دەرفەتی یاریکردنی پێنادرێت”.

ئەم سەرچاوە دەڵێت:” ئەمە روونە، زیدان رەزامەندی بۆ چوونی یۆڤیچ دەردەبڕێت،چونکە ناتوانێت پشت بە بنزیمە و یۆڤیچ لە یەک یاری ببەستێت،یۆڤیچ نزیکترە لە چوون، چونکە ماریانۆ دیاز  سوورە لەسەر مانەوە”.

لە کۆتایدا ئەم سەرچاوە ناسراوەی ئیسپانیا نووسیویەتی، یۆڤیچ دەیەوێت زیاتر یاری بکات و شارەزایی زیاتر پەیدا بکات،ئەم یاریزانە لە ئێستادا یانەی ئەیسی میلان گرنگی بە گواستنەوەی دەدات،هەروەها یانەکەی پێشووی ئینتراخت فرانکفۆرت و وڵڤەرهامپتۆنی ئینگلیزیی، ئەم یاریزانە لە داهاتوودا بڕیاری خۆی دەدات.

یۆڤیچ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019  لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ یانەکەی ئاستی خۆی بدۆزێتەوە و  زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر دەبات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this