جوتیارانی ناوچە کێشەلەسەرەکان ئاگر بەرهەمیان دەسووتێنێ و بۆمبیش خۆیان

وێنهى یهكێك لهو تراكتۆرانهى لهلایهن چهكداره نهناسراوهكانهوه سووتێنرا | فۆتۆ: SNN
SNN- سیروان حەسەن
لە ناحیەی جەلەولا بۆمبێک بە چەند جوتیارێک تەقییەوە و سێ برینداری لێکەوتەوە، بەوتەی سەرچاوەیەک ئەو جوتیارانە شەوی ڕابردووش گەنمەکەیان سووتێنراوە.
خەلیل خوداداد بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لەجەلەولا بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2020 لە ناوچەی شێخ باوەی نزیک جەلەولا لەنێو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا بۆمبێکی چێندراو به چەند جوتیارێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ جوتیار برینداربوون.
وتیشی: “شەوی ڕابردوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە زیاتر لە 150 دۆنم گەنم لەو ناوچەیە سووتێندراوە، بەیانی ئەمڕۆ ئەو جوتیارانە دوای ئەوەی سەردانی زەوییە سووتاوەکانیان کردبوو بۆمبەکە پێیاندا تەقیوەتەوە”.
وە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17