وەزارەتی پەروەردە بڕە پارەیەک بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج دەکات

0
182

SNN

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئالان حەمە سەعید رایگەیاندووە بڕیار دراوە مووچەی مانگەکانی  10 , 11,  12  بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی بروانامەکەیان مووچەیان بۆ خەرج بکرێت.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:

لە کۆبوونەوەی 1ی کانوونی یەکەم 2020، لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، و وەزیری پەروەردە و وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12 ی ساڵی 2020 برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە:

1- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری سێ سەد هەزار دینار.
2- هەڵگری بروانامەی دبلۆم دووسەدو پەنجا هەزار دینار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this