کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی حزب و لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنەکان ئاشکرادەکات

0
87

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە رۆژی 9 تاوەکو 16ی کانوونی دووەمی 2021 دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ حزب و لایەنەکان دەکرێتەوە کەخواستی ئەوەیان هەیە بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا بکەن.

ماوەیەک پێش ئێستا عەبدولحسێن هینداوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن بەتۆڕی راگەیاندنی عێراق (واع) راگەیاند: لەئێستادا 750 تیمی تایبەت لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکن بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و زۆرینەی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن دەستبەرکراون، بۆیە هیچ هۆکارێک بونی نیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان دوابخرێت.

بە بڕیاریکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 6ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم حزب و لایەنەکان دەتوانن لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this